ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   سکرتێری گشتیی

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   سایتی خه‌رمانان

   ڕاپرسی
که‌ناڵه‌ کوردیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات چالاکن یان نا؟

به‌ڵێ. زۆر باشن
به‌ڵێ، به‌ڵام زۆر نا
نه‌خێر



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 214

   خوێنه‌ران
ئێستا 17 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

په‌یامى پیرۆزبایى سازمانى موجاهدینى خه‌لقى ئێران به‌بۆنه‌ى ٣٠ هه‌مین سالرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران

په‌یامى سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایی مامۆستا عوبه‌یدوڵڵاى ئه‌ییوبیان

راگه‌یه‌ندراوى كومیته‌ى ناوه‌ندى به‌ بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران

به‌رده‌وامى فشاره‌كان بۆسه‌ر دانیشتووانى شارى ئه‌شره‌ف

تراكت و دروشمى ٥ى خه‌رمانان

بانگه‌وازى كۆمیته‌ى ته‌شكیلات بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانى سازمانى خه‌بات له‌ ناوخۆى كوردستان

سپاسنامه‌ى كومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات به‌ بۆنه‌ى به‌شدارى ئافره‌تانى دڵسۆز له‌پرسه‌ى كۆچى دوایی جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسێنى

نووسینه‌كانى قانعى فه‌رد خزمه‌ته‌ به‌دژمنانى كورد

ئاگاداری

سپاسنامه‌ى به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات بۆ خه‌ڵكى كوردستان و خه‌ڵكى ئێران و هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تى و سه‌رۆكى عه‌شیره‌ته‌كانى كورد

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
1093165
جار بینراوه‌ . Juni 2007

KHABAT media: بیروبۆچوون

گه‌ڕان له‌م بابه‌ته‌:   
[ ده‌سپێک | هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی نوێ ]


  (پێشكه‌شه‌ به‌ گیانى پاكى مامۆستا سه‌ید جلال الدین حسینى)

ئه‌م جه‌ژنه‌ رِوو بكه‌ینه‌ كوێ و چ رِوحێكى پاك و جوان ئارامى و خۆشى و ووره‌ى به‌رز به‌ دڵمان ببه‌خشێت .
جه‌ژنه‌كانى جاران كه‌ ئه‌هاتینه‌ خزمه‌تتان ته‌نها بۆ دیده‌نى تۆى رِابه‌ر نه‌بوو, به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش بوو له‌ سایه‌ى تۆى ئازیزدا په‌یمانى خۆشه‌ویستى خۆمان بۆ تۆى رِوناكى چاوو میلله‌ته‌ قاره‌مانه‌كه‌مان تازه‌ بكه‌ینه‌وه‌.
درێژه‌ ...

  به‌ یادى ئه‌و رێبه‌ره‌ى كه‌ بۆ ساتێ هه‌داى نه‌دا

عه‌لى به‌هرامى
دروست چل رۆژ له‌وه‌ پێش بوو كه‌ یه‌كێك له‌ مه‌زنترین رێبه‌رانى كورد له‌ كوردستانى ئێران، رۆحى پاك و بێ گه‌ردى به‌ره‌و به‌هه‌شتى كردگار له‌ شه‌قه‌ى باڵى داو ئێمه‌ى به‌ داخ و كه‌سه‌ره‌وه‌ به‌جێ هێشت.
درێژه‌ ...

  پێنجى خه‌رمانان، رۆژێكى گرینگ له‌ خه‌باتى خه‌ڵكى كورد له‌ كوردستانى ئێران

عه‌لى به‌هرامى
پێنجى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٥٩ رۆژێكه‌ كه‌ تیایدا سازمانێكى نوێ پێى نایه‌ مه‌یدانى خه‌باتى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه‌. سازمانێك كه‌ به‌ پێى واقیع و هه‌ل و مه‌رجى ئه‌و كاتى كوردستانى ئێران له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌یید جه‌لال رێبه‌رى خه‌باتكار و داهێنه‌ر له‌ هه‌ل و مه‌رج و كاتێكى تایبه‌تدا كه‌ له‌لایێك رژیمى ئێران دژ به‌ خه‌ڵك و خه‌باته‌ ره‌واكه‌ى هێرشیان هێنابووه‌ سه‌ر كوردستان و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ و ده‌نگى ئازادیخوازى  كه‌ به‌  شێوه‌یێكى به‌رچاو په‌ره‌ى گرتبوو، به‌یه‌كجارى سه‌ركوت بكا و له‌ لایێكى دیكه‌وه‌ له‌كوردستانى ئێران به‌ له‌به‌رچاوگرتنى كه‌له‌پوور و داب ونه‌ریتى كۆمه‌لایه‌تی كه‌ زۆربه‌ى خه‌ڵك خاوه‌ن باوه‌ر به‌ ئیسلامبوون، زۆربه‌ى ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ى چالاكیان ده‌كرد ...
درێژه‌ ...

  ماموستا سه‌یید جه‌لال كى بوو؟ (به‌شی یه‌كه‌م)

سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد
مێژووى گه‌لانى جیهان پرِه‌ له‌ مرۆڤى جێى ستایش كه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكان دا شوێنه‌وارى هه‌تاهه‌تاییان له‌خۆیان به‌ جیهێشتووه‌ و به‌ یادكردنه‌وه‌یان و مونۆمێنت دروست كردن و نووسین له‌سه‌ریان رێزیان لێده‌گیرێ و شانازییان پێوه‌ ده‌كرێ.
له‌مێژووى گه‌لى كوردیش كه‌م نین ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه‌ به‌ كردوه‌ و به‌رهه‌م و خزمه‌ته‌كانیان خۆشه‌ویستن و جێگه‌ى شانازین و هێماى نه‌ته‌وه‌یین. میلله‌تى كورد به‌ هۆى ئه‌وى كه‌ ساڵیانێكى دورودرێژه‌ له‌ ژێر زولم و سته‌مى سته‌مكاران و داگیركه‌ران دایه‌، به‌شێكى زۆرى وزه‌ و تین و هه‌وڵى و مێژووى ته‌رخان كراوه‌ بۆ نه‌هیشتنى سته‌مى سته‌مكاران.  به‌شێكى به‌رفراوان له‌ ژیانى گه‌له‌كه‌مان تایبه‌ت به‌خه‌بات و به‌رخودان و شۆرشگێرى بووه‌ و دیرۆكى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پرِه‌ له‌داستانى راپه‌رین و شۆرش و خۆراگرى و شكست و نوشووستى و هه‌ستانه‌وه‌ و تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌ى دووباره‌ به‌ره‌و ئامانجى ...
درێژه‌ ...

  پێنجى خه‌رمانان ئه‌و ئه‌ستیره‌یه‌ى له‌ئاسمانى شه‌وه‌زه‌نگى كوردستان ده‌ركه‌وت


سيد كامیل نورانى فه‌رد
له‌ یادى ٣٠ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌ناخى دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ گرینگه‌ له‌هه‌موو بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی و دۆست و لایه‌نگر و خه‌بات خۆشه‌ویستان و خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى كوردستان ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه‌ سازمانى خه‌بات به‌و گرِو تینه‌ى ئێستا له‌مه‌یدانى خزمه‌ت به‌ كوردستان و كوردستانیان دا  سه‌ركه‌وتوو بێ.
پێویسته‌ له‌و رۆژانه‌ دا تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر خه‌باتى رابردوو و ئیستا و داهاتووى سازمانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و مێژووه‌ پرِ له‌شانازییه‌كه‌ى بده‌ینه‌ به‌ر لێكدانه‌وه‌ و شرۆڤه‌. له‌راستى دا ئه‌مرۆ له‌پاش ٣٠ ساڵ، به‌چاوخشاندنێكى خێرا ....
درێژه‌ ...

  ٢٨ى گه‌لاوێژ بیره‌وه‌ریێكى تاڵ له‌ مێژووى كورد له‌ كوردستانى ئێران

نووسینى: عه‌لى به‌هرامى
له‌ دواى ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و نیشتمانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ به‌ بێ ویست و ئیراده‌ى خۆى دابه‌ش كرا، هه‌ستى به‌ كه‌مى و ژێرده‌ستیێكى گه‌وره‌ كرد كه‌ له‌ پێناو رزگارى و وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى ئه‌و مافانه‌ى كه‌ لێى زه‌وت كرابوو، هه‌وڵ و ته‌قه‌لایێكى یه‌كجار زۆرى داوه‌. ئه‌و گه‌له‌ هه‌موو ده‌مێ ویستویه‌ له‌ رێگه‌ى ئاشتیانه‌وه‌ به‌ مافه‌كانى بگا، به‌لام كاتێ رێگه‌ى ئاشتى هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه‌، بۆ دیفاع له‌خۆى و وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى مافه‌كانى په‌ناى بردۆته‌وه‌ به‌ر چه‌ك و له‌به‌رانبه‌ر هێزى داگیركه‌ر و دژمندا وێستاوه‌ته‌وه‌.
له‌ مێژووى گه‌لى به‌شخوار و ماف پێشێلكراوى كورد له‌ كوردستانى ...
درێژه‌ ...

  فه‌رمانی جیهاد دژی گه‌لی کورد له‌لاێه‌ن خومه‌ینی

نووسةر: فه‌تاح ئه‌حمه‌دی
 ساڵی 1358 ی هه‌تاوی له‌ ڕۆژی 28 گه‌لاوێژ له‌لاێه‌ن ئاخوند خومه‌ ینی فه‌رمانی جیهاد دژی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراو، هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌کانی داگیر که‌ری ڕژێم به‌ هه‌مو تواناێانه‌وه‌ په‌ لاماری شارو گونده‌کانیان داو،بۆ به‌جێ گه‌ێاندنی فه‌رمانی خومه‌ینی جه‌لادو،شه‌یتان سفه‌ت که‌ وتنه‌ خوێنڕشتنی ڕۆڵه‌ کانی گه‌لی ئێمه‌ و ، له‌هیچ جیناێه‌تو، دڕنده‌ێه‌ک نه‌ په‌رمانه‌وه‌و، ڕشتنی خوێنی کوردیان به‌ڕه‌واو، حه‌ڵاڵ ده‌زانی ، چوون ئیمامی سێزده‌ێان فتوای له‌سه‌ردابوو. ڕژێم هه‌رچی له‌توانایدابوو، به‌کاری هێناو، له‌وه‌ زیاتر جیناێه‌تو، تاوانێک نه‌مابوو، ئه‌نجامی ده‌ن . له‌ملاشه‌وه‌ هێزی جه‌ماوه‌رو، سه‌رجه‌م ڕزگاری خوازانی گه‌له‌که‌مان ...
درێژه‌ ...

  مامۆستا سه‌یید جه‌لالی حسێنی، ڕێبه‌رێکی شۆڕشگێڕ

جه‌لال خۆشکه‌لام
هه‌ره‌ک هه‌موومان ده‌زانین، که‌ به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه مامۆستای زانا و تێکۆشه‌ری ماندونه‌ناسی گه‌له‌که‌مان مامۆستا سه‌یید جه‌لاله‌دینی حسێنی، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی کورت خایه‌ن له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد و به‌ جه‌سته‌ له‌ناو کۆڕی خه‌باتگێڕانی دا نه‌ما و به‌دڵ و به‌گیان و باوه‌ڕ و پیرۆزیه‌کانیشی بۆ هه‌میشه‌ و هه‌ر وه‌ک جاران و بگره‌ له‌ جارانیش زیاتر خۆشه‌ویستر له‌ناوماندا دێت و ده‌چێ و ده‌مێنێ.
ئه‌و وه‌ک خه‌باتگێڕێکی دڵسۆز و به‌وه‌فا، لێزان و زانا، خۆشه‌ویست و ئازیزی ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵان، هه‌میشه‌و له‌ هه‌موو شوێنێ له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ردا، به‌ زمانێکی شیرینی تایبه‌تی به‌ته‌وا و مانا کوردانه‌ و ئه‌ده‌بیانه‌ ده‌دوا و په‌یمان و به‌ڵێنی نوێ ده‌کرده‌وه‌ که‌ ...
درێژه‌ ...

  ٢٨ى گه‌لاوێژ خۆراگرى خه‌ڵكى كوردستان و ئیراده‌ى مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى

نووسه‌ر: بێهروز ئه‌رده‌لان
مێژووى دورودرێژى كوردستان و ئێران پرِه‌ له‌ كاره‌سات و رِوداوى جه‌رگ برِو هه‌روه‌ها ته‌ژیه‌ له‌ خوراگریى و فیداكارى  نه‌ته‌وه‌ى كورد. یه‌كێك له‌و رۆژانه‌ كه‌ به‌ تومار كراوى له‌ مێژووى پرِ سه‌روه‌رى خه‌ڵكى خوراگر و قاره‌مانى كوردستان ده‌مێنێت، ٢٨ى گه‌لاوێژى سالى ١٣٥٨ى كۆچى خۆریه‌ كه‌ ده‌سپێكى سه‌ركوتكارى و هێرشى به‌ربلاوى رژیم بۆسه‌رگه‌لى مافخوازى كورده‌. رِه‌وتى موباره‌زه‌ى شورشگێرانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و ئێران كه‌ به‌ درێژایى چه‌ند ده‌یه‌ له‌ دژى نیزامى پاشایه‌تى درێژه‌ى كێشاو له‌ ئاكامدا به‌ خه‌باتى تێكراى نه‌ته‌وه‌ وبیره‌ جواروجوره‌كان له‌ ئێران،كۆتایى به‌ ...
درێژه‌ ...

  رێبه‌رى بێ هه‌ڵه‌و دڵسۆز، مامۆستا مه‌لاسه‌یید جه‌لالى حسینى ماڵئاوایی لێكردین

له‌ جوڵانه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد رێبه‌رى خاوه‌ن جێگه‌ و تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تى دیار زۆر بوون كه‌ ناویان له‌ مێژووى گه‌لى كورد دا تۆمار كراوه‌ و ناویان هیچ كات وون نابێ. رێبه‌رانى كورد له‌ كۆن تائیستا هه‌ركام به‌راده‌ى توانایى و هه‌ل ومه‌رجى ئه‌وشۆرشه‌ى تیایدابوون شوێنه‌وارى باشیان به‌جێ هێشتوه‌ و له‌ زیندوو راگرتن و نه‌فه‌وتان و له‌ ناوچوونى كوردستان ده‌ورى به‌رچاویان گێراوه‌. دیاره‌ كه‌ باسى هه‌ركام له‌ رێبه‌ره‌شه‌هید و كۆچ كردوه‌كانى كورد ده‌كرێ و مێژووى كار و هه‌ڵسورانیان لێكده‌درێته‌وه‌، خاڵه‌ باشه‌كانیان له‌ ماوه‌ى ژیانیان ده‌ست نیشان ده‌كرێ، له‌هه‌مان كاتدا باس له‌ لاوازى و هه‌ڵه‌كانیان ده‌كرێ و هێندێك جار نه‌ویستان و ته‌نانه‌ت میژووناسان و...
درێژه‌ ...

  بیروئه‌ندیشه‌كانى جه‌نابى مامۆستا، چراو و رێ نیشانده‌رمانن و هه‌تاهه‌تایه‌ به‌زیندویى ده‌مێنیته‌وه‌

بێهروز ئه‌رده‌لان
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كه‌ یه‌كێك له‌ سازمانه‌ ریشه‌دار و رِه‌سه‌نه‌كانى كوردستانى ئێرانه‌، له‌ماوه‌ى رابردوودا رابه‌رو دامه‌زرینه‌رى خۆى له‌ ده‌ستدا. مه‌رگى ناوه‌ختى رێبه‌رى كاریزماتیك و ناسراوى گه‌لى كوردستان جه‌نابى مامۆستا سه‌ید جه‌لال، جیاواز له‌وه‌ى كه‌ بۆشایێكى گه‌وره‌ى له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ى شۆرشگێرانه‌ و مافخوازانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان دروست كرد، ریزه‌كانى سازمانى خه‌باتى ماته‌مبار كرد. به‌لام ئه‌فكار و كرده‌وه‌ى ئه‌م زاته‌ به‌رزه‌ له‌ ناو سازمانى خه‌باتدا هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌مێنیته‌وه‌ و جه‌نابیان به‌ دامه‌زارندنى ئه‌م هێڵ و رێبازه‌، رێگه‌یێكى ...
درێژه‌ ...

  چه‌ند دێرِێك له‌ سه‌ر ژیان و تێكۆشانى زانا و شاسواری رێبازى ئازادى كورد و كوردستان (مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدینى حسێنى)

عه‌لى به‌هرامى
خوێنه‌رى به‌رێز!

ئه‌وه‌ى ده‌یخوێنیه‌وه‌، بابه‌تێكه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش كۆچى دوایی مامۆستا سه‌ید جه‌لال حسینى رێبه‌رى زانا و به‌ته‌گبیرى گه‌لى كورد له‌ كوردستانى ئێران، نووسیبووم. به‌لام به‌ داخێكى گرانه‌وه‌ نه‌كرا پێش كۆچى دوایی بلاوى بكه‌مه‌وه‌. به‌ بۆنه‌ى ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ خۆم له‌ بلاوكردنه‌وه‌ى بوارد بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌یێك به‌ سه‌ر ئه‌و كۆسته‌ گه‌وره‌ و جه‌رگ برِه‌دا تێپه‌رِێ.
به‌و هیوایه‌ى له‌ داهاتوودا بتوانم به‌ شێوه‌یێكى باشتر و وردتر له‌ سه‌ر ئه‌و باوكه‌ دڵسۆز و شۆرشگێرِه‌ بنووسم و له‌ حاند ئه‌و رێبه‌ره‌ فیداكار و...
درێژه‌ ...

  خاک و گه‌ل – په‌خشانێک، بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لالی حسێنی

جه‌لال خۆشکه‌لام

خاک ده‌ڵێ ئه‌مڕۆ ڕۆڵه‌یه‌کی دڵسۆزی ئێوه‌م له‌باوه‌ش گرت، گه‌لیش ده‌ڵێ نا مه‌که‌ توخوا مه‌که‌، ئێستا ڕێگه‌ی خه‌بات و نه‌وه‌ستانمان درێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌کۆتا نه‌هاتوه‌. پێویستمان به‌ ڕێنوێنی و ڕێگا پیشانده‌ر هه‌یه‌، مامۆستا و سه‌روه‌ری وامان لێ مه‌ستێنه‌، چونکه‌ که‌من، به‌ده‌گمه‌‌نن، بۆ خه‌باتمان، تێکۆشانمان وزه‌ و هێز و باوه‌ڕ و پڕ به‌رهه‌من.

خاکیش ده‌ڵێ: ساویلکه‌ نیم، بێوه‌فاش نیم، هه‌تا هه‌بووم خاکی ...

درێژه‌ ...

  کورته‌ێک له‌ ژیانی مامۆستا شێخ جه‌لال حسینی


مامۆستا کوڕی مه‌رحوم قازی شیخ سالح ی بانه‌ له‌ سالێ ١٣٠٧ی کۆچی خۆری له‌ شاری بانه له‌دایک بوه‌.قازی شیخ سالح ئینسانێکی روحانی و مودریس و قازێکی دادپه‌روه‌ر و جێگای رێز و باوه‌ری خه‌لک بووه‌. مامۆستا شیخ جه‌لال دووهه‌م کورێ قازی شیخ سالح و برای مامۆستای زانا و گه‌وه‌رپیاوی سیاسی کورد و دلسۆزی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان جه‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌دینی حسێنی یه‌ ، سه‌ره‌تای وانه‌کانی ژیان و فیربوون و زانستی له خزمه‌ت باوکی دا ده‌ست پێده‌کا، پاشان بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن و خزمه‌ت و به‌خشینی عیلم و زانست، روو له‌ ناوچه‌ جوراو جۆره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی موکریان ده‌کا.‌

له‌وێ وێرای خویندن و ته‌دریس له‌ لای جه‌نابی مامۆستا شیێخ عێزه‌دینی برای و زۆر مامۆستای به‌توانا وزانای تری ئایینی، له‌ سه‌ر ده‌ستی ...

درێژه‌ ...

  دیمانه‌ى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا

((خۆراگرى ٢٣ى بانه‌مه‌رى كوردستان ده‌تواندرێ وه‌ك ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوو له‌ئاستى ئێران دا كه‌ڵكى لێوه‌رگیردرێ))
خه‌باتمێدیا: له‌پاش ئیعدامى ٤ رۆڵه‌ى كوردستان له‌ ١٩ى بانه‌مه‌رى ١٣٨٩، مانگرتنێكى گشتى  سه‌رانسه‌رى كوردستانى گرته‌وه‌، به‌رێز سه‌یید كامیل نورانى فه‌رد ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌ دیمانه‌یێك دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د سه‌فا سه‌باره‌ت به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ و به‌راوردى ئه‌و نه‌وعه‌ خه‌باته‌ له‌گه‌ڵ خه‌باتى هاوشێوه‌ى سه‌رانسه‌رى له‌ئێران لێدوانى دا. ئه‌و ووتووێژه‌ له‌ ژماره‌ى ٤٣٩ى رۆژنامه‌ى مێدیا بلاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
 به‌كورتى ده‌توانین چه‌ندین فاكته‌رى مێژووى و نه‌ته‌وه‌یی و جوغرافیایی كه‌ خه‌باتى گه‌لى كورد له‌كوردستانى ئێران له‌ ناوچه‌كانى دیكه‌ى ئێران و به‌گشتى كۆمه‌ڵگاى ئێران جیا ده‌كاته‌وه‌ و...
درێژه‌ ...

  ده‌قى دیمانه‌ى حه‌وتوونامه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ به‌رێز كاك جه‌لال خۆشكه‌لام ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات

 
"جه‌لال خۆشكه‌لام له‌ ساڵى ٩٨ وه‌ له‌ سوید په‌نابه‌ره‌ و دیبلۆمى كۆمه‌ڵناسى له‌و ولاَته‌دا ته‌واوكردووه‌ و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌باتى كوردستانه‌، هاوكات له‌ كارى میدیایى چالاكه‌ و هاوكارى سایته‌ كوردییه‌كان ده‌دات له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌ى "میدیا" باس له‌ كاروچالاكى ره‌وه‌ندى كوردى ده‌كات  له‌ئه‌وروپا به‌گشتى و سوێد به‌ تایبه‌ت.

درێژه‌ ...

  كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات به‌ بایه‌خ و پرده‌سكه‌وت كۆتایی پێ هات

جه‌لال خۆشكه‌لام
هه‌ر له‌ سۆنگه‌ى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌كانى كۆنگره‌ى ٣ى سازمانى خه‌بات و له‌ كانگا و روانگه‌ى هه‌ستى دڵسۆزانه‌ى تێكۆشه‌رانى ناو ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات، توانرا كۆنگره‌ى ٤ له‌ كه‌ش و هه‌وایێكى ئازادانه‌ و دیموكراسیانه‌دا ده‌ست به‌ كاره‌كانى خۆى بكات.
درێژه‌ ...

  ٢٠ ملوێن كه‌س له‌ ئێران له‌ بارى ره‌وانیه‌وه‌ ناسازن

خه‌باتمێدیا: ئامار و رِاپۆرته‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رژیم سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانى به‌ربلاوى ناسه‌قامگیرى له‌ وه‌لات، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ١٥ تا ٢٠ ملوێن ئێرانى تووشى نه‌خۆشى ره‌وانى بوون، به‌ ده‌ره‌جه‌ى جیاجیا.

درێژه‌ ...

  بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران. به‌شی چواره‌م

که‌ریم فه‌یزیان،وڵاتی سوئێد

هه‌ر کۆمه‌ڵ و حیزب و رێخراویک به ‌رابردوی پر له‌ شانازی و فیداکاری و خۆراگری رۆڵه‌ قاره‌مانه‌کانی یه‌وه‌ شانازی ئه‌کاو پێی سه‌ربه‌رزه‌. ئێمه‌ش خه‌باتییه‌کان که‌ خاوه‌نی رابردویه‌کی روون و پاک و خاوین و بێگه‌ردو، له‌ هه‌مانکاتدا پڕ له‌ قاره‌مانه‌تی و گیانبازین. له‌‌‌ باری سیاسیه‌وه خه‌ت ومه‌شێکی راست و دروست و گۆنجاو له‌ گه‌ڵ بیرو باوه‌ڕی کۆمه‌لی کورده‌واریه‌.
درێژه‌ ...

  درێژه‌ى ئێعدامى ئازادیخوازان له‌ ئێران ده‌رخه‌رى داماوى رژیمى ئاخوندیه‌

چالاك
ماوه‌ى ٣٠ ساڵه‌ رژیمى ئاخوندى به‌ سه‌ركوت و هه‌رِه‌شه‌ و زیندانى كردن و ئێعدامى لاوان و شۆرشگێران درێژه‌ى به‌ حوكمى نامه‌شروعى داوه‌. به‌تایبه‌ت له‌ سالانى سه‌ره‌تاى به‌ ده‌سه‌لات گه‌یشتنى ئاخونده‌كان، به‌ كۆمه‌ڵ لاوانى شۆرشگێرِ ئێعدام كراون به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وه‌یان بووبێ پارێزه‌ر بۆ خۆیان دیارى بكه‌ن.
درێژه‌ ...

  ڕه‌خنه‌ شێواندن (به‌شی چواره‌م- گشتی)

 جه‌لال خۆشکه‌لام
زنجیره‌ وتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گشتی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ که‌م و کوڕی و شکسته‌کانی سیاسه‌تی کوردی، به‌شێکه‌ له‌ پرۆسه‌ی گۆڕان به‌گشتی و له‌هه‌مان کاتیش دا دۆزی سیاسی کوردی به‌ره‌و پێشکه‌وتن و نوێ خوازی ده‌با.
درێژه‌ ...

  هاوسه‌نگنامه‌ى شه‌رِ و ئاشتى له‌ جیهان

له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ كوردى: جه‌لال ئه‌حمه‌دى
رۆژى ٢١ى سیپتامبر له‌لایه‌ن رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ به‌ رۆژى جیهانى ئاشتى راگه‌ێندرا. ئه‌م ساڵ هه‌شته‌م جار بوو كه‌ جیژنى رۆژى ئاشتى جیهانى گیرا. به‌لام هاوسه‌نگنامه‌ى ئاشتى له‌ ساڵى رابردوودا چى بووه‌؟
درێژه‌ ...

  گه‌وره‌ترین پێشگۆیى له‌مێژوودا

له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ كوردى، كارزان راوه‌ند
له‌ پاییزى ساڵى ١٩٣٩ كاتێك ئادوڵف هیتلێر له‌ هه‌وڵى ده‌ست پێكردنى شه‌رِى جیهانى دووهه‌مدابوو، سه‌رنجى (ماگدا) ژنى (ژۆزف گوبلزا) وه‌زیرى پرووپاگه‌نده‌ى ئَالمانى نازى، سه‌رنجى بۆ لاى هێندێك پێش گۆیى راكێشرا.
درێژه‌ ...

  چه‌ند خاڵى زێرین سه‌باره‌ت به‌ قژى پیاوان

له‌ فارسیه‌وه‌ بۆ كوردى، كارزان راوه‌ند
گه‌رچى ئه‌و جل وبه‌رگانه‌ى هه‌ر كه‌س له‌به‌رى ده‌كا و ئه‌وكه‌وشانه‌ى له‌پێش ده‌كا گرنگترین به‌شى رِواڵه‌تى ئه‌ون، به‌لام پیاوان گرێنگى مۆدى قه‌ژیان له‌بیر ده‌كه‌ن.

درێژه‌ ...

  مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ جواداخوازان له‌ قه‌واره‌دا (به‌شی سێهه‌م- گشتی)

 جه‌لال خۆشکه‌لام
زنجیره‌ وتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گشتی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.

هه‌ندێک جاران قه‌واره‌ و هێزی سیاسی تووشی قه‌یران و جوداخوازی و له‌ت بوون ده‌بن. هۆکاره‌کانی ئه‌م جوداخوازی و له‌ت بوونانه‌ش له‌قه‌واره‌یه‌که‌وه‌ بۆ قه‌واره‌یه‌کی تر جیاوازه‌. هه‌ندێک جاریش چه‌ند چه‌مک و هۆکارێکی هاوشێوه‌ و ته‌با له‌نێوان قه‌واره‌کاندا به‌دی ده‌کرێ،
درێژه‌ ...

  چاوخشاندنێك به‌سه‌ر بارودۆخى سیاسی ئێران له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى

سه‌روه‌ر محمدى
ئاكامى شانۆی هه‌ڵبژاردنى ده‌وره‌ى ده‌هه‌مى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى ئاخوندى و به‌دواى ئه‌ودا ده‌ربرِینى نارِه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى بێزار له‌و رژیمه‌ به‌ باشی ده‌ریان خست له‌لایێك ئه‌و رژیمه‌ تا چه‌نده‌ سه‌ركوتگه‌ر و درِنده‌یه‌ و له‌لایێكى دیكه‌شه‌وه‌ خه‌ڵك چه‌نده‌ ئاماده‌ى شۆرِشه‌ و هیوایان بوونى حكوومه‌تێكى ئازاد و دیموكراتیكه‌.
درێژه‌ ...

  به‌ بۆنه‌ى ٥ى خه‌رمانان ٢٩هه‌مین ساڵرۆژى دامه‌زرانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانه‌وه‌

سه‌ید كامیل نوورانى فه‌رد
بوونى ناعه‌داڵه‌تى و زوڵم و بنده‌ستى هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ تا ئێستا تێكه‌ڵ ژیانى تاكى كورد بووه‌ و سیستماتیك به‌رخودان و راوه‌ستان له‌به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تیه‌كان و خه‌بات بۆ سرینه‌وه‌ى ژیانى بنده‌ستى و كویله‌یی
درێژه‌ ...

  کلتووری سیاسی کوردی (به‌شی دووه‌م- گشتی)

 
زنجیره‌ وتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گشتی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.

له‌ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی دا کلتورێکی سیاسی تایبه‌ت هاتۆته‌ ئاراوه‌. ئه‌م کلتووره‌ سیاسیه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی چه‌ند داب و ڕسوومێکی کۆن و باو له کورده‌واری دا سه‌رچاوه‌یان گرتوه.، هه‌ر له‌وێشه‌وه‌ تێکه‌ڵاو به‌سیاسه‌ت و ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردی بووه‌.
درێژه‌ ...

  پێنجی خه‌رمانان و هیوا به‌ داهاتوێکی پرشنگدار!

رێبوار حوسێنی، وڵاتی سوئێد.
خوشک و برایانی کورد، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کورد و کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
خه‌‌رمانان ، مانگی به‌ره‌که‌ت و خه‌رمان ، وه‌رزی به‌رهه‌می ره‌نجی شه‌نیار و وه‌رزێری دڵ پڕ له‌باوه‌ڕ و هیوا به‌رزگاری له‌ هـــــه‌ژاری و به‌له‌نگازی و بێوازی و، سه‌رئه‌نجام گه یشتن به‌ لوتکه‌ی سه‌رفرازی و شانازی،
درێژه‌ ...

  کۆنگره ‌و ئامانجه‌کانی ( به‌شی یه‌که‌م - گشتی)

 
زنجیره‌ وتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گشتی له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ندێ له‌و وتارانه‌ تایبه‌ت ده‌بن به‌ کۆنگره‌ی ٤ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.


کۆنگره‌ یه‌کێکه‌ له ‌کۆڵه‌که ‌پته‌وه‌کانی دیموکراسی که‌ ده‌رفه‌ت ده‌دا به‌و ڕێکخراو سه‌ندیکا سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ناو کۆمه‌ڵ دا دروست ده‌بن تا بتوانن به‌باشترین شێوازی سه‌رده‌میانه‌ و به‌شێوه‌یه‌کی ئازاد و یه‌کسانانه‌ خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌ و هه‌نگاو بنێن بۆ نوێکاری و گۆڕانکاری له‌ناو ئورگان و به‌شه‌ جیاوازه‌کانی حزب و ڕێکخراو دا.
درێژه‌ ...
   سه‌روه‌ران

   پێڕه‌و و پڕۆگرام


   ڕۆژمێری خه‌بات

   تێکۆشان - کوردی

تێکۆشان ژماره٢١٢

   تێکۆشان - فارسی

شماره‌:٢١٢

   گۆڤاری ساوان

   په‌یامه‌کان بۆ 5 ی خه‌رمانان

   بابه‌ته‌کانی پێشوو

كودتا به‌ ناوبانگه‌كانى مێژوو

فه‌رمانى ناره‌واى خومه‌ینى بۆ سه‌ر كوردستان

فه‌رمانێكى بێ به‌زییانه‌ له‌دژى گه‌لى كورد

نه‌بوونى ئه‌منیه‌تى گیانى له‌ هێلى هه‌وایی ئێراندا

ئه‌مریكا و ئامانجى نوێ له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران

شه‌پۆلى بێكارى له‌ تاران

جینایه‌تى بێ به‌زییانه‌ و بێ ده‌نگى جیهانى!

له‌ ده‌یه‌مین ساڵرۆژى ١٨ى پووشپه‌رِدا

سه‌رهه‌رڵدانى به‌رینى جه‌ماوه‌ریی زه‌نگى مه‌ترسیدار بۆ رژیمى ئاخوندى!

نارِه‌زایه‌تى خه‌ڵك له‌ ئێران به‌ڵگه‌ى ناشه‌رعى ده‌سه‌لاتى ئاخوندیه‌

ئه‌حمه‌دى نژاد و چاره‌نووسى ناروونى ئه‌و یه‌ك ملیارد دولاره‌ى كه‌ وون بووه‌

هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى ئاخوندى و چه‌ند قسه‌یێك!

ته‌حریمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى رژیمى ئاخوندى, بۆ؟

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئیران

رِاپۆرتێك له‌ سه‌ر كار و چالاكیه‌كانى ئورگان و به‌شه‌كانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌ ساڵى ١٣٨٧ى كۆچى خۆرى (٢٧٠٨ى كوردى)

له خۆ باییبون و خۆ لێ ون بون ده رديكى ترسناکه !

٨ی مارس له‌ ٢٤ کاتژمێر دا

ئافره ت له ڕوانگه ی نه ته وه دێرینه کان و ئیسلامدا

بوونى ناوەندێك بۆ لاوان تا چەند پێویستە لەم قۆناغەدا!!!

بیره‌وه‌ری رۆژانی حه‌ماسه‌و فیداکاری پیشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران


بابه‌ته‌کانی پێشووتر

   گه‌ڕان



   ٢٨ی گه‌لاوێژ

ده‌سپێکی بانگه‌شه‌ی  سه‌رکوتکاری و هێمایی دڕنده‌یی ئاخونده‌کان

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان