
تۆ مێرمنداڵ بووى کە ئەوینى شۆڕش و پێشمەرگایەتى لەدڵتدا رەگى داکوتا هەربۆیە شوێن ئەوین و دوا هیوات
کەوتى و رویشتى و لەبەردەڵانى قەڵاى خەبات دا و چەند ساعەتێک دورتر لەماڵ و کەس و کارت، چوویە ناو کۆڕى هەواڵان. پرسیاریان لێکردى کە چۆنە هاتووى ، وەڵامت دایهوه بۆ پیشمەرگایەتی هاتووم، هاتوم ببمە پێشمەرگە، پێشمەرگەى کوردستان. یەکەمین جار جوابیان کردى و وەریان نەگرتى. ئاخر هێشتا بەو گشتە توانا و ورە و
لێهاتوویەى تۆیان نەزانیبوو. بەڵام ئەوین بە پێشمەرگەیی و هەستى نیشتمان پەروەری ئیزنى نەدا، دڵە بچکولانەکەت لە برا پێشمەرگەکانت برەنجێ. و سوور بووى لەسەر مانەوە بە پێشمەرگایەتى.