 |
| رێـبــوار حوسێنــــی |
هه‌ر وه‌ک ده‌بینین نووسینه‌وه‌ی سه‌رگوزیشته وبه‌سه‌رهاتی ژیان ، وه‌ک بیره وه‌ری و ژیاننامه ، له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا بۆته داب و نه‌ریتێک و زۆر که‌س به‌م کاره خۆیان وه‌ک نووسه‌ر و خاوه‌ن په‌ڕتووک ، نیشان داوه. به‌تایبه‌ت مر‌ۆڤه سیاسیه به ساڵاچـوه‌کان ، ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر کـــاری سیاسی و له پێناو ئازادی و رزگاری وپێکهێنانی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له بوار و هه‌ل و مه‌رجه جۆراو جۆره‌کاندا ، به‌شێکی به‌رچاوی ته‌مه‌نیان له ده‌ربه‌ده‌ری وده‌ست به‌ســــــــه‌ری لـــه چوار چــــــــێوه‌ی به‌ندیخانه‌ی داگیر که‌راندا بردۆته ســـــه‌ر ، زۆرتــــر خــــوویان داوه‌ته ئه‌م ئاکاره و ویســــــــتوویانه خزمه‌تێک بکه‌ن و له‌م باره‌وه زانیاری بده‌نه چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی کـــــــه تاراده‌ێک ئه‌و روودا و ده‌ورانه‌یان نه‌دیوه که پێشتر روویان داوه و بوون و‌ئێستا وه‌ک چینی تـــــازه له‌مه‌یدان دان.